سروشت (طبیعت)

کوه .دره.دشت.دریا...(صفا)

سروشت (طبیعت)

کوه .دره.دشت.دریا...(صفا)

گولزاریک له شیعره کانی ماموستا قانع(گزیده ای از اشعار قانع)


بیروباوەڕی سۆشیالیستی و دژە دەرەبەگایەتی:


با سێ قات نەبێت خانوو سەراکەت

پارەی قاتێکیان بدە بە براکەت

دەوڵەمەدن مەڵێ ھەوڵی بۆ خۆیە

نەبوونی ھەژار، نەبوونی تۆیە

.............................................

گوێگرە قانوونی سۆشیالیستی دەنگی دایەوە

ڕۆژی مەرگت زۆر نزیکە ئەو دەنگە یاسینتە

نۆکەر و پێش خزمەت و کارەکەر و دایانەکەت

کەوتە ڕۆژی خۆی بزانە دوژمنی خوێنینتە

باخێ ھێندە قایم و مەحکەم نەبووی من ناتگەمێ

دەستی ئیستیعمارە ھێز و کۆمەک و پەرژینتە


نموونەی شیعری ئایینی:

یا محەمەد لێو بە بار و دڵ بە بوریانم مەکە

ئەی ڕەئیسی ھەردوو دنیا، دیدە گریانم مەکە

دەستە ئەژنۆ و چاوەڕێگەی دەستی یارانم مەکە

من کە ئالی تۆم، زەلیلی باری عصیانم مەکە

غەیری قاپی ڕەئفەتت، بۆ کەس سەناخوانم مەکە!


شیعری دڵداری:

مەسیح گەر بێتە سەر قەبرم بخوێنێ پێی دەڵێم: لاچۆ

دڵم پێکراوی تیری غەمزەو و پەیکانی موژگانە

ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت بە من بەخشی

مەعباد چۆڵ ئەکەم بیللا، ئەچم بۆ کونجی مەیخانە


شیعری نیشتمانپەروەری:

ئەی وەتەن! خۆ من بە ناحەق سەرکز و ئاوارە نیم

ڕۆڵەکەی خۆتم بە پاکی دوژمن و خوێنخوارەو نیم

چونکە ڕۆڵەی کوردستانم، وەحشی و پەتیارە نیم

وا مەزانە! کەوتە ڕۆژی خۆی، وەھا بێکارە نیم

سەیری مەغزی دوژمن کە، تێکەڵی خوێناومە

.................................................................

قوربانی ئەم خاکەیە، ئەم ڕۆحە لەبەرما

سۆزی دڵی پڕ دەردە، کە خولیایە لەسەرما

ئامادەیی مەیدانم و ئەم بەرگە کە پۆشیم

کفنە، نەوەکو چاکەت و پانتۆڵە لەبەرما


شیعره کانی ناو زیندان:

ئاخرین مالی ژیانم کونجی به ندیخانه یه

ئم که له بجه مهر هه می زامی دلی دیوانه یه

زور ده میکه چاوروانی زرزری زه نجیر ئه کم

سه یری ئه م زنجیره که ن وه ک زیوه ری شا ها نه یه

بوکی ئازادیم ئه وی  و خوینم خه نه س بو ده ست و پی

حه لقه حه لقه ی پیوه نم وه ک  پلپله و له ر زانه یه

گه رچی روژ من وائه زانی من به دیلی لال ئه بم

باش بزانی کونجی زیندانم قوتابی خانه یه

بیری ئازادیم له زیندا فراونتر ئه بی

قور به سه ر ئه و دوژ منه ی هیوای به به ند یخانه یه

***

که دو لبه ر باده نوشی کا ئه بی من خزمه تی میو که م

به شه و ئا و دیری باخات و بروژ ده فعی چلو چیو که م

ئه و نده یاس و بیزارم له چه رخ و ئه هلی ئه م چه ر خه

ئه بی ته قلیدی مه جنون و خی یالی ژینی سه ر کیو که م

چ روژ یکه خوا ئه مرو که هاواری بر ینداریم

نه و یرم بانگی بو هه له ه م بو بو له بوله  ژیر لیو که م

مو قه دده ر بالی توند به ستم ده ری کردم له ناویاران

مه گه ر ئه مجا به نا چاری ره فیقی جنتی و دیو که م

که باخی ئا ره زوم ئه مرو نه بی زاهید له مه حشه ر دا

ئیتر بوچ ئاوه زوی باخی هه نارو قه یسی و سیو که م

خه یالم و ا بو گوچانی نه صیحه ت هه لگرم بوران

وه کو مو سا له دهشتی ئه قده سا شوانانه هه ر عیو که وم

شعیبی که نه دی شه رتی شوانیم به جی بینی

ئیتر بوچ خز مه تی رانی به بی سود و به بی خیو که م

چ خوشه (قانع) ئه مرو له ده شتی وه حده تا وه ک تو

به هیوای چه ژنی سه ر به ستی له خوینی جه رگ پارشیو که م


وه سیه تی دایک بو کچ:                                                                                      


 کچــم رولـه ى کزوله ى به رده بـاریم              چراى روناکی بى ده ستى و هه ژاریم

کچم پارچه ى نه ژاکــاوى زه مانـه م               نه تیجه ى ئیهتــیمامى خویـــنده واریم

وه ره گوى را گــره بو په ندى دایکت               فه ره ح به خشى ده رونى بى قه راریم

کچم هوشى حه یا وناموسى خوت بى               نه که ى کارى زیاد که ى ده ردى کاریم

نه خوى هه رگیز فریوى ساده روویان             نه بیته هوى زیــادى شین و زاریـم

کچم هوشیارى خوت به تاکو مردن                  وه کوو من به به زرنگى و هوشیاریم

کچم وه للا هه مووى داخى کچــانه                 نه خــوشین و کــزى و بى ئیختــیاریم

نه ته نــیا وه ســیه تم بو تویه روله                  فـیـــداکارى کچـانى کــورده واریـم


نظرات 1 + ارسال نظر
کاک میثم جمعه 22 دی‌ماه سال 1391 ساعت 11:48 ب.ظ http://www.kurdistan-music.mihanblog.com

سوپاس که م براه که م
هربژینت خه لکی خاس بانه

سپاس بو توش...سرکه و تو بیت

برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد