سروشت (طبیعت)

کوه .دره.دشت.دریا...(صفا)

سروشت (طبیعت)

کوه .دره.دشت.دریا...(صفا)

باسیک له ژیانی ماموستا فایق بیکه س(فایق بیکس،شاعر کرد)


شاعیرفایق بێ که س کوری "عه بدوڵڵا به گ"ی کوری "کاکه حه مه"ی کوری "ئه لیاسه قۆچه"یه و دایک بووی گوندی سیته ک به ساڵی(1905)زایینی یه.  "****سێته ک دێیه که به بیست کیلۆمه ترێک که وتۆته شیمالی رۆژهه ڵاتی تی شاری سوله یمانییه وه، ئه وسه رده مه مه رکه زی قه زای شارباژێربوو."عبدالله به گی"باوکی فایه ق له وێ تابووراغاسی بووه،"

پاش دوساڵ له ته مه نی دێنه سلێمانی له ته مه نی سێ ساڵانا تووشی ئاوڵه ئه بێت ،هه ر به مناڵی       ئه ینێرنه حوجره ی فه قێ .

"*له 1911دا باوکی به ئیشی میری نێراوێ بۆخانه قی و له وێوه بۆبه غدا .له به غدا ئه نیرێ به دوای ماڵ و مناڵه که یا ئه یانباته ئه وێ و پاش ساڵێک خۆی چووه بۆتورکیا و ئه مانی له به غدا به جێ هێشتووه.ئیتر فایه ق باوکی نه دیوه ته وه."

هه رله وساڵه دا حه مه سه عیدی برا گه وره ی دوابه دوای ئه و دایکیشی کۆچ ئه که ن . فایه ق وتاهیری برا چووکه ی ئه چنه لای خاڵی به ڵام ئه ویش پاش چه ند مانگێک ئه مرێت وفایه ق تاهیر به بێکه س ئه مێننه وه.

حاج ئه مینی کاکه حه مه مامی له سلێمانی ئه نێرێته لای حاجی ئه لی له به غدا پی ئه ڵێت که چاوه دێری فایه ق و تاهیر بکات و هه ر میراتێکیان له باوان بۆبه جێ ماوه بۆیان خه رج ودابه ش کا،ئه ویش ئه یانداته ده ست "حه به خان"ناوێک که خه ڵکی سلیمانی بووه . ئه ویش زۆر به باشی چاوه دێریان لێ ئه کات ،پاش دوو تا سێ ساڵ له ساڵی 1918حه به خان ئه یانباته سلێمانی بۆ لای مامی.

مامی ئه ینێرێته به ر خوێندن و ساڵی 1923به ئاره زوو  و دا خوازی مامی ئه چێته خوێندنخانه ی "علمیه"ی که رکووک ،"*به ڵام بۆی رێ ناکه وێ له وێ بخوێنێ،ئه چێته به غدا و ساڵی 1924-1925له "دارلعلوم"به سه ر ئه با له وێیش له به ر ده م بزێوی ناتوانێ بژی وله ساڵی 1626-1927دا ئه گه ریته وه بۆسلێمانی له وکاته دا سلێمانی ته نها پۆلی یه که می تیا بووه،ناچار تێی ئه چێ."

"****له پاشان مامی له به ر ئه وهی فایه ق فێری عه ره ق خواردنه وه بوو،ده ریکرد!چووه لای مامه عارفی له حه فته یه ک زیاتر ئه ویش نه یگرته خۆی،به ناچاری بۆنوستن گواستییه وه ئه وقوتابخانه یه که لێی ئه خوێند خه ڵکیش یارمه تیان ئه دا بۆخواردنه وه که ی، ئه م حاڵه ی پێ خۆش نه بوو "به هۆی ته نگ و چه ڵه مه ی ژیاننه وه به ناچاری "*دوکانێکی جگه ره چییه تی "ئه کاته وه به ڵام له پاشان دوای سه رنگردنی ئه م ئیشه ده ست ئه کا به ده س فرۆشی و ده سگێری ئه شقارته و جگه ره،دوایش چه ند مانگێک  په نا ئه باته به ر "ئه شغاڵ"و به رۆژا له رێگای عه ربه ت دا ئیش ئه کات،له 1928دا ئه بێت به مامۆستا ی زانستی .

له 1229دا ئاگادار ئه بێت که باوکی له مه رعه ش له توکیا مردوو، له ساڵی 1930دا رووئه کاته تورکیا بۆ دۆزینه وه ی  میراتی باوکی که به نائومێدی ئه گه ریته وه.

هه ر له و ساڵه دا  له راپه رینی شه شی ئه یلول دا به شداری ئه کات و بریندار ئه بێت له پاشان ئه یگرن و ئه خرێته به ندیخانه هه ر له به ندا شیعری "ئه ی وه ته ن مه فتونی تۆم و شێوه تم بیرکه وته وه

_______وه ختی به ندیی وئه ساره ت،پێ ته وه ق و کۆته وه----من له زیکر و فیکری تۆغافڵ نه بووم،واتێ نه گه ی________حه پس و تێ هه ڵدان و زیلله ت تۆی له بیر بردوه ته وه----..."وتووه، پاش رزگاربوونی له به ند له سه ر ئیشه که ی لای ئه به ن ،هه ر بۆیه قوتابخانه یه ک ئه کاته وه ،له 1933دا میری وه ریئه گریێ به مامۆستای ده رواته ته وێڵه ."*له هاوینی 1935دا له گه ڵ کۆمه ڵه مامۆستا یه ک  که یه کێکیان مامۆستا "گۆران"ی شاعیر ی به ناوبانگ بووه ،به شداری له ده وره یه کدا کردووه که له به غدا بۆمامۆستایان ئاماده کراوه بێکه س له و سه رده مه دا مامۆستای قوتابخانه ی سه رتای بازیان بووه."’

ساڵی 1937میری ئه ینێرێته حیلله و پاشان بۆعه ماره ،به ڵام بێکه س به وئیشه قایل نابێ ده ستی لێ  هه ڵئه گرێ وئه گه رێته وه سلێمانی له 1941دا قۆتابخانه یه ک ئه کاته وه.دیسان ئه یکه نه وه به مامۆستای میری و تاکۆتای ژیانی له قه رداغ و سلێمانی و سوورداش و هه ڵه بجه مامۆستای ئه کات. له

ساڵی 1946دا به رامبه ر "ئه دمۆنز"ی حاکمی ئینگلیزشیعری "بیست و حه وت ساڵه من ره نجبه ری تۆم----به نان و ئاو و جل و به رگی خۆم ___خزمه تم کردی له ئێران و رۆم----له پێناوی تۆشکاوه ئه ستۆم____که چی هێشتا هه ر دیل و ره نجه رۆم----گوناهم چی بوو به م ده رده ت بردم؟!____بۆچی به ناهه ق وا سووکت کردم؟!.."ئه خوێنیته وه،"****په نجه ی رووه و چاوی ئه دمۆندز به رز ده کاته وه  که ئه مه ش به ڵگه ی جوامێری جورئه تی بێکه سه.."

بیکه سی شاعیرله 18-12-1948به هۆی نه خۆشی ته وه ژمی خوێن به یه کجاری ماڵئاوای له ژیان ئه کات.

شاعێری ئازاو نه ترس و نه به ز و نیشتماپه روه ری کورردکه به هه ژاری ژیاوه هیچ کات چاوی له دارایی پایه وپله و مه قام نه بووه هه ژاری و ده ربه ده ری و نه داری ئه و گه وره پیاوه زوان به زوان له و سه رده مه دا باس کراوه بێکه س و لێفه شره که ی .."**هه ر تاکه لێفه یه کیشیان هه بوو.یان ده بوو فایه ق له سه ر کورس دانیشێ و به شانیدا بدا،یان ژن و منداڵی  پێ بخه ون ."ئه و شاعیره ی که وه ک ته ووای ناوداره کانی تری کورد به شی ده ربه دری  ئاخ وئۆف هه ڵکێشان و خه م خواردن خۆ وه قف کردن بۆئه م میله ته بێ ده سه ڵاته ببووه .

"***ته مه نێکی کورت، به ڵا م درێژ به ئازار و به سه رهات .درێژبه وره و درێژبه برسێتی و به زیندان و ده ربه ده ری ودیسانه و کورت به خۆشی و زه رده خه نه و کورت به گیرفان و ماڵ و حاڵ و پۆشاکی جوان.هۆده و هه یوانێک و به ره یه ک و چه ند کتێبێک و دوای مردنیشت،جزدانێک به شه ش حه وت په نجایی و ده دوانزه فلسه وه میراتی تۆبوو بۆ بێوه ژنێک و من و دوو خوشکی سه رگه ردان"

کاتیک که بێکه س ئاورێک له ژیانی خۆی و میلله ته که ی ئه دا ته وه ئه زانت که کوردو خۆی چه ند بێکه سن هه ر بۆیه  فایه ق ئه ڵێت :"****که وابوومن بێکه سم " ئه مجاره یه که ده نگی به رزئه کاته وه و هاوارئه کات،هاواری بێ که س ئه وشاعیره ی که نه ترسانه  و ئازایانه  به کژی جه هل و نه زانی کۆنه په ره ستیا  هات وتا ئاخرین  مه ودای ژیانی له وه ستان نه که وت ئه و هاواره ی که دڵی مێژووی ئه م  گه له لای خۆی رایگردووه ، ئێستایش که ئێستایه له گوێچکه ی ئه میلله ته دا ئه زرینگێته وه .

چند شیعریک له ماموستا:


بیست و حه وت ساڵه من ره نجبه ری تۆم

به نان و ئاو و جل و به رگی خۆم

خزمه تم کردی له ئێران و رۆم

له پێناوی تۆشکاوه ئه ستۆم

که چی هێشتا هه ر دیل و ره نجه رۆم

گوناهم چی بوو به م ده رده ت بردم؟!

بۆچی به ناهه ق وا سووکت کردم؟!

**************************************


ئه ی  کورد به سیه تی تا که ی ئه م شیوه ن و فوغانه

بێ سووده ئۆف و ئامان له م عه سره بێ ئه مانه

پارانه وه و که ساسی بێ که ڵکه پاره ناکا

عه زم وسه بات و غیره ت پیویسته له م زه مانه

**********************************************


قه در میلله تتان به جارێ شکان

             نه حه یاتان مانه ناو نیشان

باری ته عنه تان وا هاته سه رشان

             "وه فدی کوردستان،میلله ت فرۆشان

هه رزه وه کیلی شاری خامۆشان"

****************************************************


فیکری سه رکه وتن به بێ شک، ئه ی ره فیقان ،غیره ته

                  فه وزو و ئێقباڵ و ته عالی هه ر به سایه ی هیممه ته

*************************************************************


کورد ئه به د ناگاته مه قسه د نۆکه ری بێگانه یه

دوو دڵن پیسن له گه ڵ یه ک بۆیه وا بێ لانه یه

**************************************************************



(ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتوونی تۆم...)

ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتوونی تۆم‌و شێوه‌تم بیرکه‌وته‌وه
وه‌ختی به‌ندی‌ییو ئه‌ساره‌ت، پێ به ته‌وق‌و کۆته‌وه
من له زیکرو فیکی تۆ غافڵ نه‌بووم، وا تێ‌نه‌گه‌ی
حه‌پس و تێ‌هه‌ڵدان‌و زیلله‌ت تۆی له بیر بردۆته‌وه
به‌و خودایه‌ی بێ‌شه‌ریک‌و لامه‌کان‌و واحیده
عه‌شقی تۆ نه‌وعێ له دڵما ئاگری کردۆته‌وه
ئاگرێکی‌وا هه‌زار ساڵ ئاوێ بڕژێنیته سه‌ر
قه‌ت گڕو کڵپه‌و بڵێسه‌ی تا ئه‌به‌د نه‌کوژێته‌وه
باسی مه‌حزوونی و که‌ساسیی خۆت نه‌که‌ی توخوا وه‌ته‌ن
چونکه به‌و باسه برین‌و زامه‌که‌‌م ئه‌کولێته‌و
ماته‌مینی تا به‌ که‌ی، ده‌ی پێکه‌نه‌و سه‌ر هه‌ڵبڕه
موفته‌خیر به، شوهره‌تت وا عاله‌می گرتۆته‌وه
نه‌گبه‌تی لاچوو، سه‌عاده‌ت بۆته پشتیوانی تۆ
که‌وکه‌بی به‌خت‌و فریشته‌ت به‌رزه، ئه‌دره‌وشێته‌وه
گه‌رچی به‌ینێکه زه‌لیل‌و دیلی ده‌ستی زاڵمی
نۆبه‌تی شادیته ئه‌مجا ناحه‌زت لێک‌بێته‌وه
لافی میللی‌ییه‌ت به‌ ده‌م له‌م عه‌سره‌دا که‌ڵکی نی‌یه
ڕۆژی هه‌وڵه، هه‌ر به هیممه‌ت گۆی هونه‌ر ئه‌برێته‌وه
بێ‌قوسووره، چه‌ند جه‌سووره صه‌د شوکر ئه‌ولاده‌که‌ت
وا له‌ ڕێی تۆدا له خوێنا سه‌یری چۆن ئه‌تلێته‌وه
به‌سیه، ته‌عنه‌م لێ مه‌ده‌، هه‌ر ڕۆڵه‌که‌ی جارانتم
هێنده‌ حیلمت بێ هه‌تاکو ده‌ست‌و پێم ئه‌کرێته‌وه
شه‌رته شه‌رتی پیاوه‌تی بێ گه‌ر خودا ده‌ستم بدا
دوژمنت په‌ت‌که‌م وه‌کوو سه‌گ بیخه‌مه‌ ژێر پێته‌وه


                                                                                  "ورگیراوه"

نظرات 1 + ارسال نظر
کاک میثم چهارشنبه 6 دی‌ماه سال 1391 ساعت 09:58 ب.ظ http://kurdistan-music.mihanblog.com

هربژی

گه لیک سو پاس براکه م...

برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد